ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وادەیەکی نوێی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەم وڵاتە دیاری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە کە لە ڕۆژی 10 ی 10 ی 2021 هەڵبژاردنی پێووەختەی ئەم وڵاتە بەڕێوە بچێت.
پێشتر مستەفا کازمی 6 ی حوزەیرانی 2021 ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دیاری کردبوو.