وەزیری دەرەوەی قەتەر لە چاوپێکەوتنی میدیایەکی ئەمریکی داوای لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس کرد کە لە گەڵ ئێران وتووێژ بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ نێوەندگێڕی نێوان وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و ئێران دەربڕی.
ناوبراو بە ئاژانسی بلۆمبێرگی ڕاگەیاند کە قەتەر هیوای بە دانوستانی نێوان ئەو وڵاتانە و ئێران هەیە.
هەفتەی ڕابردووش موتڵەق قەحتانی نێردەی تایبەتی وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی کە وڵاتەکەی ئامادەیە نێوەندگێڕی نێوان ئێران و سعوودیە بکات.