ئەمریکا بە فەرمی بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەنی خستە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە و بە بۆچوونی شارەزایان ئەمەش وەک خزمەتێکی دیکەی دوناڵد ترەمپە لە کۆتا ڕۆژانی حکومەتەکەی بۆ ڕژێمی سعوودیە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە کە لەمڕۆوە 19 ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021، بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن دەخرێتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە سێ سەرکردەی ئەنسارووڵا بە ناوەکانی عەبدووڵا یەحیا حەکیم، عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی و عەبدولخالەق حوسی وەک تیرۆریست کەوتوونەتە ڕیزی داواکراوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
ئەم سزایانەش لە کاتێکدایە کە ڕژێمی سعوودیە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو شەڕێکی نابەرامبەری بە سەر گەلی یەمەندا سەپاندووە و بزوتنەوەی ئەنسارووڵا لەو شەڕەدا بەرگری لە خەڵکی ئەو وڵاتەدا دەکات.