سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری تورکیا جەختیان لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە شەنگال کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق گەیشتە شاری هەولێر و لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا، وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
بارزانی و ئاکار هەروەها جەختیان لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شەنگال لە نێوان هەر دوو حکومەتی هەولێر و بەغدا کردەوە و ڕایانگەیاند کە دۆخی ئەو قەزایە دەبێت بە چۆڵکردنی لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ئاسایی بکرێتەوە.