وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 83 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 336 هەزار و 217 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ناوبراو وتی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 83 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست داوە و بەمەش کۆی گشتی قوربانیانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 56 هەزار و 886 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران وتی: هەر لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 5 هەزار و 806 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و تا ئێستاش یەک ملیۆن و 125 هەزار و 499 توشبوو چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
لاری وتی کە 4 هەزار و 348 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.