جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە کە تا داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام بێت، ئاشتی لە ناوچەکە جێگیر نابێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشیر حەداد لە کۆنفرانسێکدا بە ناونیشانی “قودس ئێمە لە دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ زایۆنیستەکان کۆدەکاتەوە”، وتی کە جارێکی دیکە بە فەرمی پاڵپشتی خۆمان لە دۆسیەی فەڵەستین دووپات دەکەینەوە.
ناوبراو وتی: عێراق بەم پاڵپشتییەی جەخت لەوە دەکاتەوە کە قودس پایتەختی هەتا هەتایی فەڵەستینە.
حەداد وتی کە تەنیا بە کۆتایی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی، ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر دەبێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی سیاسەت و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە، وتی کە جیهانی ئیسلام ئەمڕۆ پێویستی بە هەنگاوی کردارییە بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و هەوڵی زایۆنیستەکان بۆ بەجولەکەکردنی قودسی پیرۆز.