بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە سەر شێوازی دابەشکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا بە توندی هۆشداریی دا و وتی کە جیهان لە شکستێکی ئەخلاقی کارەساتبار نزیک بووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تێدرۆس ئەدهانۆم وتی کە ڤاکسێنی کۆرۆنا بە شێوازی دادپەروەرانە لە جیهان دابەش ناکرێت و ئەو وڵاتانەی کە لە جیهاندا هەژارن ڕوبەڕوی مەترسییەکی گەورە دەبنەوە لە بەر ئەوەی کە تا ئێستا ڤاکسێنەکەیان پێنەگەیشتووە.
ناوبراو داوای لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری ڤاکسێنی کۆرۆنا کرد کە ئاوڕێک لە وڵاتانی هەژاری جیهانیش بدەنەوە.
ئەدهانۆم وتی کە ئەگەر دەمانەوێت ئەو پەتایە کۆنتڕۆڵ بکەین دەبێت بە شێوازی یەکسان و دادپەروەرانە ڤاکسێنی کۆرۆنا دابەش بکرێت.