سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای داواکاری بۆ سەردانیکردنی بەغدا و بانگهێشتنامەی وڵاتانی دەرەوە، دیار نییە کە نێچیرڤان بارزانی کەی ئەو سەردانانە دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەوزی هەریری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە خواستێکی زۆر لە سەر ئەوە هەیە کە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بکات بەڵام سەرەڕای حەزی ئێمە، دەبێت بزانین کە لە گەڵ کێ وتووێژ بکرێت و چارەسەری کێشەکان چۆن دەبێت، لە بەر ئەوەی کە بە هۆی هەڵبژاردنەکانەوە دۆخێکی دیکەی سیاسی لە عێراقدا دەبینرێت.
ناوبراو وتی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین بانگهێشتنامەی لە وڵاتانی دەرەوە هەیە بەڵام تا ئێستا بڕیار لە سەر ئەو سەردانانە نەدراوە.