وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و سعوودیە، ڕایگەیاند کە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی بەغدا دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن لە چاوپێکەوتنی کەماڵی العربیە وتی: هێرشە ڕۆکێتییەکانی ناوچەی سەوز کێشەی گەورەی بۆ حکومەتی بەغدا خوڵقاند و ئێمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ڕێگری لەو هێرشانە هەوڵ دەدەین، حکومەتی بەغدا خۆی بە پابەندی پاراستنی ناوەندە دیپلۆماسییەکان دەزانێت.
ناوبراو سەبارەت بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق وتی: عێراق بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی و هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە و تیرۆریستانی داعش هێشتا لە ناوچە سنورییەکانی عێراق و سوریا بوونیان هەیە.
وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی کە ئامادەی هاوکارین لە گەڵ ئیدارەی بایدن، لە بەر ئەوەی کە ئەو ئاڵۆزییانە کاریگەری نەرێنی لە سەر دۆخی عێراق دادەنێت.