بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلیمی Fleurieu لە وڵاتی ئۆستراڵیا 13 بۆ 14ی فێبریڤێری میواندایی سێ بەرهەمی سینەمای ئێراند ەکات.
فێستیڤاڵەکە 14 فیناڵیستی خۆی ناساند کە تێیدا ناوی دیجامە لە دەرهێنانی ئەمیر عەلی میردەریکوەن، پژواک لە دەرهێنانی بەرزان ڕۆستەمی و پەرواز لە دەرهێنانی مورتەزا حەلیمی دەبینرێن.
شیاوی باسە بەرزان ڕۆستەمی دەرهێنەری کورد و خەڵکی شاری سنەیە و زۆربەی بەرهەمەکانی لەوانە پژاوک لە ماوەی ڕابردوودا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی مسۆگەر کردووە.
کۆتایی/.