ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی بۆ یەکەم جار کتێبێکی لە سەر ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش نووسیوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاو دەکرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارگات کۆکر بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە بەغدا کتێبێکی لە سەر رۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شەڕی دژ بە داعش نووسیوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.
ئەم کتێبە یەکەم کتێبە لە ئەمریکا کە لە سەر حەشدی شەعبی دەنووسرێت و مانگی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە.