وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی لە سەر بەردەوامی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکانی ئەم وڵاتە و سوریا کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند کە بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەوڵەکان بۆ پاراستنی سنورەکان بە تایبەت سنورە هاوبەشەکان لە گەڵ سوریا چڕ بووەتەوە.
ناوبراو وتی: هێزە چەکدارەکانی عێراق گرنگی بە پاراستنی سنورەکان لە گەڵ سوریا دەدەن، لە بەر ئەوەی کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە نین و ژمارەیەک لە گرووپە تیرۆریستییەکان تێیدا جێگیر کراون.
وتیشی کە هەر دوو حکومەتی بەغدا و دیمەشق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە هەماهەنگی تەواودان.