وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی هاوتا فەرەنسییەکەیی دایەوە و وتی کە ئەورووپییەکان هیچیان بۆ پاراستنی ڕێکەوتنی ناوەکی نەکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر وەڵامی ژان ئیۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسای دایەوە و ڕایگەیاند کە وڵاتانی ئەورووپی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی خۆیان لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران پێویستیان بە ڕەزامەندی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەیە.
وتیشی کە سێ وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا هیچیان بۆ پاراستنی ڕێکەوتنی ناوەکی نەکردووە.