سەرۆک کۆماری عێراق بە پڕکردنەوەی فۆرمی دەستەی دەستپاکی ئەم وڵاتە، سەروەت و سامانی خۆیی ئاشکرا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە فۆرمێکدا کە ئاراستەی دەستەی دەستپاکی کراوە، دارایی و سەروەت و سامانی خۆیی ئاشکرا کردووە.
مادەی 73 ی دەستووری عێراق، سەرۆک کۆمار و جێگرەکانی پابەند کردووە کە سەروەت و سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشکرا بکەن.