ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا دژایەتی خۆیی بۆ بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە گرووپی ئەنسارووڵای یەمەن دەربڕی و وتی کە ئەم بڕیارە ڕێگری لەوە دەکات قەیرانی یەمەن بە ڕێگای دیپلۆماسی چارەسەر ببێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەک سالیوان کە لە لایەن جۆبایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە دەستنیشان کراوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە لەو بڕوایەدام فەرماندە سەربازییەکانی حوسییەکانی یەمەن دەبێت وەڵامدەرەوە بن بەڵام بەتیرۆریست ناساندنی ئەنسارووڵا تەنیا ئێش و ئازارەکانی خەڵکی یەمەن زیاتر دەکات و ڕێگری لەوە دەکات ئەو قەیرانە بە ڕێگای دیپلۆماسی چارەسەر ببێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتا ڕۆژانی دەسەڵاتی دوناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەنسارووڵا دەخرێتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
تاد یانگ سیناتۆری کۆماریخوازیش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بڕیارەکەی مایک پۆمپیۆ هەڵەیەکی دیکەی سیاسەتەکانی ئەمریکایە لە قەیرانی یەمەن.