پێشبینی دەکرێت کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سپی کۆمەڵە بڕیار و فەرمانێک بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە کە زیاتر هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی سەردەمی دوناڵد ترەمپە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕان کلاین بەرپرسی بەشی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی لە ئیدارەی بایدن ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی دەیان فەرمان دەردەکات.
گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی کەش و هەوای پاریس، هەڵوەشانەوەی یاسای سنوردارکردنی گەشتکردنی دانیشتووانی چەند وڵاتێک بۆ ئەمریکا، بەکارهێنانی دەمامک لە فەرمانگە حکومییەکان و هەموارکردنەوەی یاسای پێدانی مافی پەنابەرێتی لە ڕیزی گرنگترین فەرمانەکانی بایدن دەبێت.