بە پێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی چینی، خواردنی ڕۆژانەی قاوە، مەترسی شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاواندا کەم دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە کە ئەو پیاوانە ڕۆژانە قاوە دەخۆنەوە، بە ڕێژەی لە سەدا 10 توشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات کەمترە لەو پیاوانەی کە قاوە ناخۆنەوە.
هەروەها خواردنی قاوە بۆ ئەو پیاوانەش بەسوودە کە شێرپەنجەی پرۆستاتیان هەیە و لە سەدا 16 مردنیان کەمترە لەو توشبووانەی کە قاوە ناخۆنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، قاوە مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی جگەر کەم دەکاتەوە، دژە هەوکردنە و کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن دەکات.