ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕەخنەی لە بێ هەڵوێستی حکومەتی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی گرتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کەریم وتی کە حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەرامبەر دەسدرێژییە بەردەوامەکانی ئەمریکا بێ هەڵوێست و لاواز دەرکەوتووە.
ناوبراو وتی: حکومەتی بەغدا هەڵوێستێکی ڕوونی لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی ئەمریکا نییە.
ئەندامەکەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە حکومەتەکەی کازمی لاوازتر لەوەیە کە چاوەڕوان دەکرا.
وتیشی کە هۆکاری هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی بۆ شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش دەگەڕێتەوە.