وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی کە زیاترکردنی گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کە لە لایەن دوناڵد ترەمپەوە جێبەجێ کرا، بە کردەوە سەرکەوتن و دەسکەوتێکی نەبوو.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژان ئیۆ لۆدریان وتی کە پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێنەوە.
ناوبراو وتی: زیاترکردنی گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە سەردەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ بە کردەوە دەسکەوت و سەرکەوتنێکی نەبووە و تەنیا مەترسی و ئاڵۆزییەکانی زیاتر کردووە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی کە دەبێت سەبارەت بە دۆسیەی مووشەکی و سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکە لە گەڵ تاران دانوستان بکرێت.
فەرەنسا لە دانوستانەکانی تایبەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێران هاوشانی ئەمریکا هەوڵی ئەوەی دەدا کە ئیمتیازەکانی لایەنی بەرامبەری تاران زیاتر بکات.