شارەزایەکی کاروباری ئەمنی عێراق هۆشداری ئەوەیدا کە ئەمریکا بە بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی عێراق و سوریا هەوڵی گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی وائیلی سەبارەت بە پیلانگێڕی نوێی ئەمریکا لە عێراق هۆشداریی دا و وتی کە کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فۆرات لە نزیک سنورەکانی سوریا لە گەڵ عێراق بابەتێکی سادە نییە و ئەمریکییەکان نەخشەی چۆڵکردنی ناوچە سنورییەکانیان هەیە تا بەستێنی گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش دابین بکرێت.
ناوبراو وتی: ئەمریکا نایەوێت پاشەکشە بە هێزەکانی لە عێراق بکات و هەوڵ دەدات لە ڕێگای هێرشە ئاسمانییەکانەوە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق بکات.
وائیلی وتی: لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای عێراقەوە تیرۆریستانی داعش بە هاوکاری ئەمریکییەکان کەوتوونەتەوە چالاکی.