ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە شێوازی مامناوەند ڕۆژانە 84 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق هاوردە کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی کانوونی یەکەم گەیشتووەتە 84 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
لە ڕاگەێندراوێکی ئەو فەرمانگەدا هاتووە کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی کانوونی یەکەم ڕۆژانە 34 هەزار بەرمیل دابەزیوە و گەیشتووەتە 84 هەزار بەرمیل و ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە مانگی تشرینی دووەم ئەو ڕێژەیە ڕۆژانە 118 هەزار بەرمیل بووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە عێراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی یەکەم بە شێوازی مامناوەند 109 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لە هەفتەی دووەم هیچ بڕە نەوتێکی هەناردە نەکردووە بەڵام لە هەفتەی سێهەم ئەو ڕێژەیە گەیشتووەتە 105 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و هەفتەی چوارەمیش 123 هەزار بەرمیل بووە.
ئەمریکا نەوتی خاوی خۆی لە ڕێگای وڵاتانی کەنەدا، سعوودیە، عێراق، برازیل، ئیکوادۆر، نایجڕیا، مەکزیک و کۆڵۆمبیا دابین دەکات.
ئەمریکا یەکەم وڵاتی جیهانە لە بواری بەکارهێنانی نەوت و ڕۆژانە 19 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت بەکار دێنێت.