بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوی کیهان کەڵهۆڕ گەورە ژەنیاری کوردی خەڵکی کرماشان لە تیتراژی ئەنیمەیشێنی بەناوبانگی soul هاتووە وەکوو ڕاوێژکاری بەشی مۆسیقایی.
ئەم ئەنیمەیشێنە گێڕانەوەی بەسەرهاتی مامۆستایەکی مۆسیقایە کە ژیان بە خواست و ئارەزووی ئەو نەبووە. ئەو حەزی لە مۆسیقای جازە و لێهاتووە لەو مۆسیقایەدا. مامۆستاکە سەفەری جیهانێکی دیکه دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی کەسێک بدات بگات بە خەون و ئاواتەکانی، پاشان ڕۆح بە مانا ڕاستەقینەکەی تێدەگات.
کۆتایی/.