بەرپرسێکی باڵا لە ڕەوتی سەدر وتی کە سزاکانی ئەمریکا لە دژی چەند کەسایەتییەکی عێراقی، تاکلایانە و بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق دادەنرێت و ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حاکم زامڵی سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا لە دژی فالح فەیاز و ئەبوفەدەک مەحمەداوی سەرۆک و جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، وتی: عێراق هیچ کات سزاکانی ئەمریکا لە دژی بەرپرسان و کەسایەتییەکانی خۆی جێبەجێ ناکات، لە بەر ئەوەی کە بڕیارێکی تاکلایانەیە نەک بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو وتی: ئەو بڕیارانەی ئەمریکا بە پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی عێراق دادەنرێت کە لە دژی کەسایەتییە فەرمییەکانی دەرکراوە.
زامڵی وتی: ئەگەر ئەمریکا بەرپرسانی ڕەوتی سەدریش سزا بدات، هیچ گرنگیی پێ نادرێت، بە تایبەت ئەوەی کە هەڵوێستی سەدرییەکان لە دژی ئەمریکا بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە و هیچ ترسێکمان لە بڕیارەکانی ئەو وڵاتە نییە.