سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا وندی شرمەنی وەک کاندیدی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا دوو بەرپرسی پێشووی ئیدارەی باراک ئۆبامای بۆ پۆستەکانی دووەم و سێهەمی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرد.
بە پێی بڕیارەکەی بایدن، وندی شرمەن وەک کاندیدی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان کراوە.
بایدن هەروەها ڤیکتۆریا نۆلاند کە لە وەزارەتی دەرەوەی ئیدارەی ئۆباما پۆستی هەبووە، وەک جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی دەستنیشان کردووە.
شرمەن و نۆلاند لە ئەگەری بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی پیران، لە پاش ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی پێشنیارکراوی بایدن، کەسانی دووەم و سێهەمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەبن.