ئەندامێکی لێژنەی تەندرووستی پەرلمانی لوبنان دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەو وڵاتە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی مێقداد ڕایگەیاندووە کە پشکنینەکانی پی سی ئار لە دوو تاقیگەی گەورەی لوبنان دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی کۆرۆنای پیشانداوە و لە سەدا 50 ی پشکنینەکانی ڕۆژانی ڕابردووش پیشان دەدەن کە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتدا بڵاو بووەتەوە کە بە خێراییەکی زۆرەوە دەگوازرێتەوە.
ناوبراو وتی کە دۆخی لوبنان زۆر مەترسیدارە و نەخۆشخانەکانی توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە و ژمارەی ئەو گەنجانەش کە بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست دەدەن، ڕووی لە زیادبوون کردووە.
لە لوبنان بە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا، کەرەتنینی تەواوی شارەکان و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەێندراوە.