وەزیری نەوتی عێراق وتی کە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبردنی سامانی نەوت ناچێتە خزمەتی بەرژەوەندی گشتییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان عەبدولجەبار وتی کە ڕێکەوتنی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سەر دۆسیەی نەوت، پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە.
وەزیری نەوتی عێراق وتی کە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 430 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات.
وتیشی کە هەرێم پابەندی ڕێکەوتنی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی ڕۆژانە بە ڕێژەی 80 هەزار بەرمیل نەبووە.