سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی سزادانی بەرپرسانی ئەم ڕێکخراوەی لە لایەن ئەمریکاوە بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناو برد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز کە خۆی لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە کەوتووەتە ڕیزی سزاکانی ئەو وڵاتەوە، ڕایگەیاند کە سزادانی ئەبوفەدەک مەحمەداوی جێگری ڕێکخراوی حەشد لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بەردەوامیدانە بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق.
ناوبراو وتی: حەشدی شەعبی بەشێکە لە دامەزراوە سەربازییەکانی عێراق و فەرمان لە سەرۆک وەزیران وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە وەردەگرێت.
فەیاز وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە حکومەتی عێراق ڕێگری لەم سیاسەتەی ئەمریکا بۆ پێشێلکردنی سەروەری خۆی دەکات.