کەتائیبی حیزبووڵای عێراق سزادانی ئەبوفەدەک مەحمەداوی جێگری هێزەکانی حەشدی شەعبیی لە لایەن ئەمریکاوە بە پیشاندەری شکست و لاوازی کۆشکی سپی ناو بردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی کەتائیبی حیزبووڵای عێراقدا هاتووە کە ئەمریکا لە تاوان و هەڵەکانی لە دژی گەلی عێراق و فەرماندە تێکۆشەرەکانی ئێمە پەشێمان دەبێتەوە.
کەتائیبی حیزبووڵا هەروەها ڕایگەیاندووە کە سزادانی ئەو کەسانەی کە لە شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان هەبووە، دانپێدادان بە شکستی ئەمریکا وەک دوژمنی مرۆڤایەتی و شەیتانی گەورەیە.