بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی ئەلمەنار لە بەرنامەیەکدا بە ناوی اللقاء الاخیر، شرۆڤەی دوایین چاوپێکەوتنی شەهید قاسم سولێمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سەید حەسەن نەسرووڵا ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنانی کرد.
سەید حەسەن نەسرووڵا ڕایگەیاندووە کە شەهید سولێمانی لە گرتنی وێنە و فیلمی تایبەت لەو چاوپێکەوتنە پێشوازی کردووە.
ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنان هەروەها وتی کە شەهید سولێمانی دوایین چاوپێکەوتنی لە گەڵ من لە شەوی چوارشەممە بووە و بە گەشبینییەوە سەبارەت بە داهاتوو قسەی کردووە.