قۆناغی یەکەمی مانۆڕی سەربازیی پێغەمبەری گەورە (د.خ) ی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو. ئەمە پانزەیەمین مانۆڕی سوپایە کە بە نمایشکردنی توانای مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دەستیپێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم مانۆڕە سەربازییەدا ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکە بالستییەکان و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆمب هاوێژەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە بیابانییەکانی ناوەڕاستی ئێران تاقیکرانەوە.
مانۆڕەکە کە بە ئامادەبوونی لیوا حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئەم هێزە بەڕێوەچوو، جیلێکی نوێی مووشەکە بالستییەکانی تێدا نمایش کرا.
مووشەکە بالستییەکانی سوپای پاسداران بە ناوەکانی زولفەقار، زلزال و دزفوڵ سەرکەوتووانە ئامانجەکانی خۆیان پێکا.
ئەو مووشەکانە توانای تێپەڕاندنی قەڵغانی مووشەکی دوژمن و سیستەمی بەرگریی مووشەکییان هەیە.