بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری مامڵی، كه ماوه‌ی 12 ساڵه خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش به‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌كات، كه خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “ئه‌مساڵ به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا ناتوانن مه‌راسیمی ریزلێنان بگرن، به‌ڵام نوێنه‌رانی مه‌ڵبه‌نده‌كه خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش به‌مامۆستا دڵشاد ده‌كه‌ن.”
جێی باسه دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید ساڵی 1958 له دهۆك له‌دایكبووه و قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌رتایی له‌وشاره ته‌واوكردووه و ساڵی 1977 بڕوانامه‌ی دیپڵۆمی له بواری موزیك وه‌رگرتووه.
ناوبراو ساڵی 1979 ئۆركێسرتای سه‌مفۆنیكی دهۆكی دامه‌زراندووه و ساڵی 1988 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری مۆسیقای له زانكۆی ویڵزی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه و ساڵی 2018 بڕوانامه‌ی دوكتورای (PHD) له زانكۆی (Mozarteum University Salzburg Austria) وه‌رگرتووه و ئێستا له وڵاتی نه‌مسا ده‌ژیت و له‌وێ مامۆستای مۆسیقایه.
کۆتایی/.