ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح وتی کە ئەمریکا ڕێگری لەوە دەکات حکومەتی بەغدا گرێبەستی سەربازی بۆ پڕچەککردنی سوپاکەی لە گەڵ وڵاتانی دیکە واژۆ بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فازڵ جابر ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی کە سێ بەربەست لە بەردەم پڕچەککردنی سوپا و بەهێزکردنی توانای سەربازیی دەبینرێت.
ناوبراو لە شرۆڤەی ئەو سێ بەربەستەدا وتی: گەندەڵییەکی زۆر لە گرێبەستە سەربازییەکانی عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا هەیە و هەندێک لایەنی سیاسیش لە بەرژەوەندی لایەنەکانی دەرەوە ئاستەنگ بۆ گرێبەستە سەربازییەکان دەخوڵقێنن.
وتیشی کە سێهەمین و گرنگترین بەربەست بۆ هەوڵەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە بەردەوام ڕێگریی لەوە کردووە عێراق لە گەڵ ڕووسیا یان وڵاتانی دیکە کە چەکی پێشکەوتوویان هەیە، گرێبەستی سەربازی واژۆ بکات.