سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و فەرماندە باڵاکانی ئەم هێزە کۆبووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەگای ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە گەڵ سەرۆک و فەرماندە باڵاکانی ئەم هێزە کۆبووە.
کۆبوونەوەکە پاش بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سزادانی هەر یەک لە فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و ئەبوفەدەک مەحمەداوی جێگری فەرماندەیی ئەو هێزانە بووە و بە پەیامی پاڵپشتی کازمی بۆ بەرپرسانی حەشد دادەنرێت.