ڕۆژنامەیەکی زایۆنیستی بە بڵاوکردنەوەی وتارێک سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێ متمانەیی بە سوپای ئەم ڕژێمە و لێکەوتەکانی هۆشداریی داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، متمانەی زایۆنیستەکان بە سوپاکەیان لە سەدا 90 بۆ لە سەدا 81 دابەزیوە و کە ئەمەش لە ساڵی 2008 تا ئێستا کەم وێنەیە.
ڕۆژنامەی یدیعۆت ئەحارانۆت لە وتارێکدا لە سەر ئەم بابەتە ڕایگەیاندووە: ئەوەی کە کۆرۆنا بە هۆکاری بێ متمانەیی بە سوپای ئیسرائیل ناو دەبەن، تەنیا بیانوویەکە و ئەوانەش کە فەرماندە سەربازییەکانیان هێناوەتە سەر کار کە مردنی کەسانی وەک ئیفتار یوسفی لە وادی حەلیزون یان برینداربوونی موغلان عیلی حیوەت سەربازی دیکەی ئیسرائیلی لێکەوتووەتەوە، دەبێت چاوەڕوانی ئەم ئامانجەشی بکەن.
لە درێژەی ئەو وتارەدا هاتووە کە لە ئەگەری متمانەی خەڵک بە سوپای ئیسرائیل، هەمووان دان بە ژمارەی بریندار و کوژراوەکانیدا دەنێن و ئامادەن ڕۆڵەکانی خۆیان بۆ خزمەتی سەربازی بنێرن و لە هەڵە سەربازییەکان خۆش بن و متمانەش بە سوپا لە ڕاستیدا متمانەیە بە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل.
لە درێژەی وتارەکەی ئەو ڕۆژنامەدا هاتووە کە ساڵی ڕابردوو متمانە بە سوپای ئیسرائیل لە سەدا 90 بۆ لە سەدا 81 دابەزی کە لە پاش شەڕی دووەمی لوبنان لە ساڵی 2008 کەم وێنە بووە و پاش ئەوەش پەیامی گرنگ ئاراستەی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل کرا کە لە چۆنیەتی مامەڵەی لە گەڵ پرسە هەستیارەکان هەڵەی کردووە و بووەتە هۆی بێ متمانەیی بە سوپا.
لەو وتارەدا هەروەها ئاماژە بە ناوی یەکێک لە مامۆستایانی کۆلێژی سەربازی لە ئەلجەلیل دراوە کە بە ناوی کوخافی ڕایگەیاندووە ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئەو کۆلێژە ئیرادەی بەردەوامبوونیان لە پەروەردەکردنی قوتابیانی خۆیان نەماوە و ئەمەش پرۆسەی پەروەردەکردنی هێزی مرۆڤی پێویستی بۆ سوپای ئیسرائیل تووشی ئاستەنگی جیدی کردووە.