کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای دواخستنی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەم وڵاتەی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە میدیا عێراقییەکان، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە داوای دواخستنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کردووە.
حکومەتی عێراق مانگی حوزەیرانی وەک کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە دیاری کردووە بەڵام کۆمیسیۆن داوای کردووە کە بۆ مانگی 11 ی ئەمساڵ دوا بخرێت، واتە پێنج مانگ زیاتر لەو وادەیە.
لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هۆکار و وردەکارییەکانی خۆیان ڕوونکردەوە و دەوترێت کە هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بەو پێشنیارە ڕازی بوون.