ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ئەو کەسانە دەخاتە لیستی تیرۆرەوە کە ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان لە شکستی داعش لە ناوچەکە هەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە بەرامبەر بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی بەرپرسانی باڵای ئەم ڕێکخراوە هاتە دەنگ.
بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی بە بۆنەی ئەوەی کە ئەمریکا ئەبوفەدەک مەحمەداوی لە لایەن ئەمریکاوە کەتووەتە لیستی تیرۆرەوە، پیرۆزبایی لەم فەرماندە ئازا و بوێرە دەکات، ئەو لیستەش تەنیا ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە ڕۆڵیان لە شکست و لەناوچوونی گرووپی تیرۆریستی داعش هەبووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا شەوی چوارشەممە ئەبوفەدەکی خستە لیستی تیرۆرەوە. پێشتر هەمان بڕیاری لە دژی فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی دەرکردووە کە ڕوبەڕوی شەپۆلێک کاردانەوەی عێراقییەکان بووەتەوە.