بە ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی قۆناغی کۆریایی مانۆڕی هێزی دەریایی 99 ی هێزی دەریایی ئەرتەش، ژێدەریایی خۆجەیی فاتح بۆ یەکەم جار کاری هاویشتنی ئەژدەری ئەنجام دا.
لە ئەم بەشە لە مانۆڕەکە ژێردەریایی خۆجەیی فاتح کە بە دەستی لێزانانی گەنج و پێبەندی ئێران لە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان و بە هاوکاری هێزی دەریایی ئەرتەش چێ کراوە، بە هاویشتنی ئەژدەر و پێکانی ئامانجەکەی، بەشێکی دیکە لە تواناییەکانی خۆیی نمایش دا.
ئەمیر دەریاواز حەمزە عەلی کاویانی وتەبێژی مانۆڕەکە بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، بەڕێوە بردنی کاری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە هەوڵە ئەنجام دراوەکانی دیکە لە مانۆڕی هیزی دەریایی 99 ی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند و وتی: لە ئەو مانۆڕە بەشگەلێک لە سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئەرکی جیاوازی ناسینەوە، ناسینەوەی ڕەزمی بەکار هێنرا کە بە باشی توانی کارەکەی ئەنجام بدات.