سەرۆک کۆماری ئەندونیزیا لە دەسپێکی کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنی کۆرۆنای چینی لەو وڵاتە، یەکەم جار لە سەر خۆی تاقییکردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو ڕۆژ پاش ئەوەی کە ئەندونیزیا موڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنای چینی دەرکرد، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی خەڵکەکەی دڵنیا بکاتەوە، خۆی وەک یەکەم کەس ئەو ڤاکسێنەی بەسەردا تاقیکرایەوە.
جوکۆ ڤیدۆدۆ سەرۆک کۆماری ئەندونیزیا پێش هەر کەسێک لە وڵاتەکەی ئەو ڤاکسێنەی بەکار هێنا.
ڕێکخراوی دەرمان و خۆراکی ئەندونیزیا دووشەممەی ڕابردوو موڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنای چینی دەرکرد.
سەرۆک کۆماری ئەندونیزیا پاش کوتانی بەو ڤاکسێنە بە خەڵکی ڕاگەیاند کە بەکارهێنانی ڤاکسێنەکە هیچ ئازارێکی نییە.