تور یەکێکە لە ڕووەکی ڕیشەی سەوزە و سێ ڕەنگی سپی، سور و ڕەشی هەیە و دەوڵەمەندە بە کانزاکانی وەک گۆگرد، ئاسن، مەگنسیۆم، فسفۆڕ، زینک، پۆتاسیۆم و سۆدیۆم.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تور هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی وەک ئەی، سی و گرووپی پی و مادەکانی دژە میکرۆب و دژی ژەهرەکان و سوودێکی زۆری تەندرووستیشی هەیە کە لە درێژەدا ئاژماژەیان پێ دەدرێت.
بۆ تەندرووستی جگەر و گورچیلە باشە
بۆ تەندرووستی کیسەی زراو باشە و دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی کەناڵەکانی زراو و جگەر
بۆ چالاککردنی سیستەمی بەرگری لەش باشە
بۆ بەهێزکردن و جوانبوونی قژ
بۆ جوانی پێست و لابردنی پەلەی پێست
بۆ بەهێزبوونی نینۆک
بۆ بەهێزبوونی ددان و پوک
بۆ ئاسانکردنی هەرسکردنی خۆراک و زیادبوونی لیک و شلەی هەرسکردنی خۆراک
بۆ بەهێزکردنی توانای جنسی
بۆ چارەسەرکردنی قەبزی
بۆ چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە
دژی شێرپەنجەیە
دابەزینی ئاستی ڕێژەی شەکر و چەوری خوێن
بۆ دابەزینی کێشی زیادەی لەش
بۆ دابەزینی بەرزی پەستانی خوێن
بۆ تەندرووستی دڵ و بۆریەکانی خوێن
دژی جەڵتەیە.