وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بەکارهێنانی دەستەواژەی میلیشیا لە لایەن کەناڵی عەرەبیە – حەدەس بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی، وتی کە حەشد ڕێکخراوێکی فەرمییە لە عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی عەرەبیە – حەدەس لە بەرامبەر بەکارهێنانی دەستەواژەی میلیشیا بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەو کەناڵەوە هاتە دەنگ.
ناوبراو لە وتووێژی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەو کەناڵە وتی: ئەوەی کە ئێوە پێی دەڵێن میلیشیا، ئێمە وەک حکومەت و گەلی عێراق بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ناوی دەبەین کە لە ڕیزی ڕێکخراو و دەزگا فەرمییە سەربازییەکانی وڵاتدایە و لە پێناو بەرگری لە عێراق و کەرامەتی خەڵکەکەی تێکۆشان و گیانفیدایی زۆری کردووە.