وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جێگرەوەی شەهید ئەبومەهدی موهەندیسی خستە ڕیزی گەمارۆکانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە کە ئەبو فەدەک مەحمەداوی جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی خراوەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ناوبراو پەیوەندی بە داعشەوە هەیە.
ئەم بیانووە سەیر و بێ بنەمایەش لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و فەرماندەکانی ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان لە بەرەنگاربوونەوە و شکستی داعشدا هەبووە.