بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: خەباتگێڕانی وەک سەید عەبدولمەلک حوسی و برا تێکۆشەرەکانی یەمەن، هیچ پێویستیان بە ڕەزامەندی و پەسەندکردنیان لە لایەن زاڵمانی ئەمریکی نییە کە چاویان بە ڕووی هەزاران قوربانی بێ تاوان و ڕوخاندنی یەمەن و برسێتی خەڵکی ئەو وڵاتە بە هۆی تاوانەکانی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی داخستووە.
ناوبراو وتی: هاوسەنگەری لە گەڵ ئەم فەرماندەی گەورە و تێکۆشەرانی یەمەنی، هۆی شانازی بۆ ئێمە و هەر خۆڕاگرێکی ئازادیخوازە.
وتەبێژی نۆجەبا پەیامەکەی بە چەندین درووشمی وەها بە کۆتایی گەیاند: سڵاو بۆ ئەنساروڵا، سەرکەوتن و شانازی بۆ یەمەن و گەلە ئازیزەکەی، مردن بۆ ئەمریکا، مردن بۆ ئیسرائیل، سەرکەوتوو بێت ئیسلامی ئازیز.