جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە قایمقامی ویلایەتەکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند کە سەردەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ بەرەو کۆتایی دەڕوات و پرۆسەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە ئاشتیانە و ئارامی جێبەجێ دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مایک پێنس وتی کە حکومەت لە قۆناغی ڕاگوزەردایە و لە گەڵ تیمی جۆبایدن هاوکاری دەکەین.
ناوبراو وتی کە حکومەتی نوێی ئەمریکا درێژە بە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەدات تا هیچ کێشەیەک لە بەردەم تەندرووستی خەڵکی ئەمریکادا نەبێت.