بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عوبەید ڕۆستەمی سەرۆکی دایرەی گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی پارێزگای کوردستان لە ئێران، ڕایگەیاند: دوو شانۆی کوردستانی لە خولی نوێی فێستیڤاڵی فەجری ئێران نمایش دەکرێن.
عوبەیدوڵڵا ڕۆستەمی، “میەرگی کوو” لە نووسین ودەرهێنانی فەرەیدوون ئەحمەدی و نمایشی “وەتوپیا” لە نووسین و دەرهێنانت سەید سۆران حسێنی بە دوو نمایشی هەڵبژێردراوی کوردستان بۆ بەشداریی لە فێستیڤاڵی فەجر ناوبرد.
ڕاشیگەیاند ٢٥ بەرهەم گەیشتوونەتە بەشی پێشبڕکێ و میوانی تایبەتی نمایشی سەرشەقامی سی و نۆهەمین فێستیڤاڵی شانۆی فەجر کە لەم ژمارەیە، ٢٠ بەرهەم لەوانە دوو بەرهەمی کوردستانی بەشدار دەبن.
فێستیڤاڵەکە لە ١١ بۆ ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
کۆتایی./