وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە درۆ و لێدوانی بێ بنەما کۆتایی بە بەرپرسیاریەتی خۆی دێنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە تویتێکدا و لە وەڵامی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە تیرۆریست ناساندنی کوبا تا تۆمەتبارکردنی ئێران بە پەیوەندی بە قاعیدەوە، پۆمپیۆ بە درۆ و فریودان دەیەوێت کۆتایی بە بەرپرسیاریەتی خۆی بێنێت.
ناوبراو وتی: کەس فریو نادرێت، سەرجەم تیرۆریستانی 11 ی سپتمبێر لە وڵاتانی خۆشەویستی مایک پۆمپیۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون و کەس لەوان لە ئێران نەبووە.