ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا وتی کە بوونی ئەمریکییەکان لەم وڵاتە لە زۆربەی ناوچەکان، ئاسەواری ڕۆخێنەری بە دوای خۆیدا هێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتع ڕکابی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە کە ئەمریکا ئەم وڵاتەی لەناو بردووە.
ناوبراو وتی کە داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە زیانێکی سەدان ملیار دۆلاریی بە دواوە بووە.
ڕکابی وتی: ئەگەر ئامارێکی ڕاست و درووست لە سەر زیانەکانی داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراقی پاش 2003 بڵاو بکرێتەوە، هەموو جیهان تووشی سەرسوڕمان دەبن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: بەخشینی تاوانبارانی کۆمپانیای ئەمنی بلەک واتر لە لایەن دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە لایەن ئەو وڵاتەوە دادەنرێت کە بانگەشەی دیمۆکراسی دەکات.
ناوبراو وتی: بەداخەوە کە حکومەتەکانی عێراق گرنگی بەو کەسانە نادەن کە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە خوێنیان ڕژاوە، ئەوان دەبوو لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵایان لە سەر دەسەڵاتدارانی ئەمریکا تۆمار دەکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕۆژئاوا وەک بی بی سی، ژمارەی قوربانیانی عێراقی لە پاش داگیرکردنی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی 2003، زیاتر لە 90 هەزار کەس بووە.