وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تویتەکانی سێ شەممەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بۆ شکستی سیاسەتەکانی وەزارەتەکەی و گوشارەکانی سەر تاران گەڕاندەوە و بەرامبەر بەو وتی کە توڕە بە و بەو توڕەبوونە بمرە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تویتەکانی سێ شەممەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وتی کە ئەم هەڵسووکەوتە بۆ شکستی سیاسەتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە تایبەت زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران دەگەڕێتەوە.
ناوبراو بەرامبەر بە پۆمپیۆ وتی: توڕە بە و بەو توڕەبوونەش بمرە.