بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە چەند ڕۆژێک تا دەستبەکاربوونی جۆبایدن وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا ماوە، ڤیلیام بێرنز وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە دەستنیشان کراوە.
بایدن ڕایگەیاندووە کە ئەمریکییەکان بە بوونی کەسێک وەک بێرنز لە دەزگای هەواڵگری، ئاسایش و ئاسوودیی زۆریان دەبێت.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڤیلیام بێرنزی وەک دیپلۆماتکارێکی نموونە و بە دەیان ئەزموونی نێودەوڵەتی ناو بردووە.
ئەگەر لە ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندیی لە سەر بدرێت، بێرنز یەکەم کەس دەبێت کە بە ئەزموونی وەزارەتی دەرەوە بگاتە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا.
ڤیلیام بێرنز تەمەن 64 ساڵەیە و لە ساڵی 2011 تا 2014 لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە و هەر لەو ساڵەدا پاش 33 ساڵ چالاکی لە وەزارەتی دەرەوە، خۆیی خانەنشین کرد.