بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلا ئەحمەد جبوری وەزیری بازرگانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای ئابوری و بازرگانی بە مەبەستی چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای ئێران و بەشداری لە چوارەم کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکانی هەر دوو وڵات گەیشتە تاران.
شاندەکەی یاوەری وەزیری بازرگانی عێراق لە 50 کەس پێکهاتووە کە نوێنەرایەتی کەرتی حکومی و تایبەتی ئەو وڵاتە دەکەن.
وەزیری بازرگانی عێراق بڕیارە لەم سەردانەدا لە گەڵ هەر یەک لە جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و وەزیری بازرگانی ئێران کۆببێتەوە.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لەم سەردانەدا هاوڕێیەتی وەزیری بازرگانی عێراق دەکات.
لێژنەی باڵای هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق پاش 6 ساڵ کۆدەبێتەوە.