بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ئەندامە کوردانەی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە بارودۆخی دارایی و سیاسی هەرێم و عێراق بووەتە هۆکاری ئەوەی کە ئەوان بە بێ گرنگیدان بە ڕا و بۆچوونی حیزبەکان ئەو هاوپەیمانییە پێک بێنن.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە یەکەم پەیامی هاوپەیمانی هیوا ڕەتکردنەوەی بنەمای حیزبییە لە سەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان.
15 ئەندامە کوردەکەی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە ناسنامەی کوردستانی و پێداگری لە سەر دەسکەوتەکان بە مانای ئەوە نایەت کە کێشەکانی عێراق فەرامۆش بکەین بەڵکوو کێشەکانی عێراقیش هاوبەشیانە.
ئەوان لە کۆتاییدا ڕایانگەیاندووە کە هیچ دوژمنایەتییەکیان لە گەڵ هیچ لایەنێکدا نییە بەڵکوو بە هەموو شێوازێک بەرەنگاری گەندەڵی دەبنەوە.